Behlül Çetinkaya,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmood Hasan
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
ئیسلاماباد- AA
له پاكستان له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كه مزگه‌وتێكی له كاتی نوێژی هه‌ینیدا كرده ئامانج، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س كوژراون و لانیكه‌م ١٥ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه سیانیان دۆخی ته‌ندروستییان ناجێگیره.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیای خۆجێییدا به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس بڵاوكراونه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ی پهشتونئابادی سه‌ربه كوێتای پایته‌خت له ویلایه‌تی به‌لوچستانی پاكستان، له نێو مزگه‌وتێكدا له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی روویداوه.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه له مزگه‌وتی ره‌حمانییه روویداوه، دوو كه‌س كوژراون و لانیكه‌م ١٥ كه‌سی دیكه برینداربوون كه سیانیان دۆخی ته‌ندروستییان جێگیر نییه. باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا لانیكه‌م ٤٠ كه‌س له نێو مزگه‌وته‌كه‌دا بوون.
وه‌زیری ناوخۆی پاكستان، شه‌هریار ئه‌فریدی، له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كردووه و رایگه‌یاندووه: "خراپه‌یه‌كی دیكه كه له‌لایه‌ن هێزه بۆگهنهكانهوه له كوێتا ئه‌نجامدرا. لە رەمەزانیشدا کەسانێکی بێ‌تاوانیان کردە ئامانج کە لەمزگەوتەکاندا سەرقاڵی خواپەرستی بوون. کە ئەمەش زۆر ئازار بەخشە. پێداگیریمان بەرامبەر ئەم هێزانە بەم هێرشە ترسنۆکانەیە لەرزۆک نابێت".
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی ویلایەتی بلوچسان جام کامال خان عەلیانی ئیدانەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند، "لەم رۆژ و مانگە پیرۆزەدا ئەوانەی کەسانی بێ‌تاوانیان کردە ئامانج، باجەکەی دەدەن".
لە سەرەتای رەمەزانەوە تائێستا ئەمە چوارەمین هێرشە لە پاکستان ئەنجام دەدرێت.