Muhammed Semih Uğurlu,Behlül Çetinkaya,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2019
ئیسلام ئاباد - AA
له شاری لاهور باکووی پاكستان، كاره‌كانی راده‌ستكردنی هه‌شت خوێندنگه‌ی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) به وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا ته‌واوبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی مه‌عاریفی توركیا له پاكستان، سه‌ڵاحه‌ددین باتور كه له‌نێو ئه‌و شانده‌دا بوو كه خوێندنگه‌كانی وه‌رگرت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌بێ كێشه كه‌مپی سه‌ره‌كی سه‌ربه خوێندنگه‌كان له لاهور راده‌ستكراوه و گوتی: "ئێمه له ئیسلام ئاباددا ته‌واوی كاره‌كانی رادهستكردنمان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام له ویلایه‌ته‌كاندا هه‌ندێک رێكاری جیا هه‌یه كه پێویسته بگیرێنه‌به‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ویلایه‌ته‌كه رایسپاردوون هاتووین و كاره‌كانمان ته‌واوكرد".