Zana Natık Kerem
07 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
گابۆن ــ AA
حکوومەتی گابۆن رایگەیاند، ئەو هەوڵی کودەتا سەربازییەی کە لە لایەن ژمارەیەک لە ئەفسەرانی سوپاوە ئەنجامدرابوو، شکستیھێناوە.
گوتەبێژی حکوومەت و وەزیری راگەیاندنی گابۆن، گوی بیرتران مابانگۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وێرای ئەوەی کودەتا سەربازییەکە شکستیھێناوە، ھەروەھا ئەو ئەفسەرانەش کە لە هەوڵی کودەتاکەدا تێوەگلاون و دەستیان بەسەر رادیۆی نیشتمانیدا گرتبوو لە لایەن ھێزەکانی وەڵامدانەوەی خێراوە، دەستگیرکراون.
گوی بیرتران مابانگۆ گوتیشی: "رەوشی وڵات لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی حکوومەتدایە و لە چەند کاتژمێری داھاتوودا، رەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە".
پێشتر میدیاکان بڵاویانکردبووە، گرووپێک کە لە ئەفسەرانی سوپای گابۆن پێکھاتوون ھەوڵی کودەتایان داوە و دەستیان بەسەر رادیۆی نیشتمانی ئەو وڵاتەدا، گرتووە.