ڤاتیكان
سه‌رۆكی روحانی جیهانی كاتۆلیك و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان، پاپا فرانسیس رایگه‌یاند كه هیواخوازە ئه‌م سه‌ردانه‌ی ببێته هۆی هاتنەئارای دیالۆگی نێوان ئایینه‌كان و ئاشتی و نزیكبوونه‌وه له‌گەڵ گه‌لی توركیا.
پاپا له 28-30 كانوونی تشرینی دووه‌م سه‌ردانی توركیا ده‌كات و رۆژی یه‌كه‌م له ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی ئه‌نت كه‌بیر ده‌كات پاشان له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به رێوڕه‌سمێك پێشوازی لێ ده‌كرێت.
له دوای ته‌وابوونی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، پاپا له دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو كۆ ده‌بێته‌وه و له دوای ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ چاوی به وه‌زیری كاروباری ئایینی محه‌مه‌د گۆرماز بکەوێت.
هه‌روه‌ها له رۆژی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیستانبوڵ بڕیار وایه سه‌ردانی كلێسه‌ی ئێس تی جۆرج بكات و له‌گه‌ڵ سهركلێسای فه‌ناری روم، بارسۆلمۆس كۆببێته‌وه.
پاپا فرانسیس له رۆژی 30 تشرینی دووه‌م و كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سهركلێسای فه‌ناری روم به‌شداری بكات له یادكردنه‌وه‌ی عه‌زیز ئهندرێیاس كه یه‌كێكه له 12 حهوارییهكهی حه‌زره‌تی عیسا و دامه‌زرێنه‌ری كلێسای ئۆرسهدۆكس.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە پاپا فرانسیس له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له نێو فڕۆكه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و له‌باره‌ی داعشەوە گوتی: "له‌وانه نییه بتوانرێ دیالۆگ دروست بكرێ به‌ڵام نابێ ئه‌و دهرگەیهش دابخرێت".