Kemal Ceylan,Ramal Abdullah Mahmood
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2018
چۆروم - AA
كۆچبه‌رانی عێراقی له چۆروم ده‌ستیانكردووه به چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی عێراق له ١٢ی ئه‌م مانگه، له‌ناو خانوویه‌ك له شاری چۆروم سندوقی هه‌ڵبژاردن دانرا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی كۆچبه‌رانی عێراقی له هه‌ڵبژاردندا.
كۆچبه‌ران به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه له به‌یانی زووه‌وه له‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌تەوه.
یه‌كه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی چۆروم رێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتووەته‌به‌ر و له رێگای دانانی به‌ربه‌ست له ده‌ورووبه‌ری ماڵه‌كه‌دا رێگاكه‌یان به رووی ئۆتۆمبێله‌كاندا داخستووه و دوای پشكنینی كۆچبه‌ران رێگه ده‌ده‌ن بچنه ژووره‌وه و ده‌نگ بده‌ن.
كارمه‌ندی كاروباری هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی عێراق له چۆروم، ویسام ده‌هام ئه‌حمه‌د به میدیاكانی راگه‌یاند كه به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق له شه‌ش پارێزگای توركیا سندوقیان داناوە به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی كۆچبه‌رانی عێراقی له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كۆچبه‌ری عێراقی له چۆروم ده‌ژین و كۆچبه‌ران له پارێزگاكانی دیكه‌ی دهوورووبهریشهوه دێن له چۆروم ده‌نگ ده‌ده‌ن.
پرۆسه‌كه كاتژمێر ٠٨:٠٠ ده‌ستیپێكردووه و تاكو كاتژمێر ١٨:٠٠ سبه‌ی هەینی به‌رده‌وام ده‌بێت.