Sinan Uslu,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن رۆحانی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە وەرگیراون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی ئەردۆغان و رۆحانیدا تاوتوێی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا کراوە لەو رێککەوتنە ئەتۆمییەی لەگەڵ ئێران کرابوو.
لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا لەگەڵ رۆحانی، ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کردووە کە بریاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی لە رێککەوتنەکە بە راست نەزانیووە و، ئەو لەگەڵ پاراستنی پلانی کرداری ھاوبەشە.
ھەردوو سەرکردە بابەتی پەیوەندییە دووقۆڵییە ئابوورییەکانیشیان تاوتوێکردووە.