Ramal Mahmood
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
حەلەب - AA
- ٢٠ پاس کە برینداری هەڵگرتووە بەمەبەستی بە جێهێشتنی ناوچە گەمارۆدراوەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب بەرەو خاڵێکی پشکنینی رژێم بەڕیکەوت.- یەکەم کاروانی هاووڵاتییانی سڤیل لەلایەن میلیشیا شیعەکان بە فەرماندەیی ئێران هێرشیان کرایە سەر و رێگەیان لێ گیرا لەوەی لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی حەلەبەوە بەرەو ئیدلب بەڕێ بکەون.- لەگەڵ تێپەڕینی کاروانەکە بە خاڵی پشکنیندا برینداران دەگوێزرێنەوە بۆ ناو پاسە سەوزەکان کە لەو ناوچەیە لە چاوەڕوانی هاتنی برینداران دان. کاروانەکە بۆ دەرچوون لە رۆژهەڵاتی حەلەب دەبێت نزیکەی چوار کیلۆمەتر بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا بڕۆن. دواتر دەگەنە گوندەوارەکانی رۆژئاوای حەلەب کە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندایە.٢٠ پاس کە برینداری هەڵگرتووە بەمەبەستی بە جێهێشتنی ناوچە گەمارۆدراوەکانی رۆژهەڵاتی حەلەب بەرەو خاڵێکی پشکنینی رژێم بەڕیکەوت.
یەکەم کاروانی هاووڵاتییانی سڤیل لەلایەن میلیشیا شیعەکان بە فەرماندەیی ئێران هێرشیان کرایە سەر و رێگەیان لێ گیرا لەوەی لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی حەلەبەوە بەرەو ئیدلب بەڕێ بکەون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە حەلەب کاروانەکە لە ٥٠ پاس پێکدێت کە ٢٠٠ برینداریان هەڵگرتووە کە برینی ٥٠یان سەختە. پاسەکان چەند خولەکێک لەمەوبەر لە گەڕەکی راموسەوە دەرچوون و بەرەو خاڵی پشکنینی رژێم بەڕێ کەوتن.
لەگەڵ تێپەڕینی کاروانەکە بە خاڵی پشکنیندا برینداران دەگوێزرێنەوە بۆ ناو پاسە سەوزەکان کە لەو ناوچەیە لە چاوەڕوانی هاتنی برینداران دان. کاروانەکە بۆ دەرچوون لە رۆژهەڵاتی حەلەب دەبێت نزیکەی چوار کیلۆمەتر بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا بڕۆن. دواتر دەگەنە گوندەوارەکانی رۆژئاوای حەلەب کە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندایە.
بەرنامە بۆ ئەوە دانراوە دوای ئەوەی کاروانی پاسەکان دەگاتە رۆژئاوای حەلەب لەوێوە بەرەو شاری ئیدلب بەڕێ دەکەون کە ئەوێش لە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە و هاوسنووری پارێزگای هاتای تورکیایە.
تیمەکانی رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی و مانگی سووری سووریا یاوەری ئەم کاروانە دەکەن.