بەیرووت
ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی حەسەن نەسروڵا لەبارەی تەقینەوەکەی حەفتەی رابردوو لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروت گوتی "بەوردی پلان بۆ ھێەشەکە دانرابوو و ئەو جۆرە ھێرشانەیش بەردەوام دەبن."
لە رۆژنامەی ئەخبار کە لایەنگری حزبوڵایە و لە لوبنان بڵاو دەبێتەوە ھاتووە، دوای تەقینەوەکەی بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران، حەسەن نەسڕوڵا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمیر حوسێن عەبدوڵایان، باڵیۆزی لوبنان غزەنفەر روکن ئابادی و بەرژەوەندیپارێزی ئێران محەمەد سادق فازڵی کۆبووەتەوە.
نەسروڵا لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە تەقینەوەکە ٢٥ کوژراو و ١٤٧ برینداری لێکەوتەوە و پاشکۆی رۆشنبیریی ئێران شێخ ئیبراھیم ئەنساڕییان تێدا بوو، گوتی "ئەوانەی پلانی ئەم تەقینەوەیان داناوە، بە باشی شارەزای ناو تەلاری باڵیۆزخانەکە بوون و بە وردی پلانیان دانابوو."
نەسروڵا گوتیشی لە ھێرشەکەدا ئەو بەشەی نوسینگەی باڵیۆز روکن ئابادی و بەرژەوەندیپارێز فازڵی لێ بوو کرابووە ئامانج و جۆری تەقەمەنیی ئەمجارە جیاواز و ھێزەکەی لەوانی پشتر زۆرتربوو."
ھەروەھا دەڵێ "ئەو دوژمنانەی لە کێشەی سوریا و ھەندێ بابەتی دیکە شکستیان ھێنا، بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو شکستەیان ئەم کارەیان کرد، دیارە لەم ھێڕشانە بەردەوام دەبن."