پنتاگۆن: "پێمانوایە کۆریای باکوور نزیكەی ١٠ هەزار سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە"
Ankara
واشنتۆن|ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، رایگەیاند کە پێیانوایە کۆریای باکوور نزیکەی ١٠ هەزار سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سابرینا سینگ لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەیدا هەڵسەنگاندنی بۆ ڕەوانەکردنی سەربازی کۆریای باکوور کرد بۆ ڕووسیا.
سینگ ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاپۆرتێكیان پێگەیشتووە لە بارەی گەیشتنی ئەو سەربازانەی کۆریای باکوور ڕەوانەی ڕووسیای کردوون بە ڕۆژئاوای وڵاتەکە و، ئەوەیشی خستەڕوو کە ئەمریکا زۆر نیگەرانە لەم دۆخە.
گوتیشی: "پێمانوایە کۆریای باکوور نزیکەیی ١٠ هەزار سەربازی ڕەوانە کردووە بۆ مەشق کردن لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا و لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئەم سەربازانە دەگواسترێنەوە بۆ پاڵپشتی هێزەکانی ڕووسیا لە نزیک ئۆکراینا".
سینگ خۆی بەدوور گرت لە پشتڕاست کردنەوەی ئەوەی کە ئەو سەربازانە ڕەوانەی ناوچەی کورسکی ڕووسیا کراون و، ڕایگەیاند: "ئەگەری هەیە بەرەو کورسک بڕۆن، بەڵام هێشتا وردەکاری زیاترم نییە لەو بارەیەوە".
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سوک لە میانی کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەیدا ئەو پێشهاتانەی بە مەترسیی بۆ سەر وڵاتەکەی ناوزەند کرد.
هەروەها یون گوتی: "ئەم هاریکاریە سەربازییە نایاساییەی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور مەترسییەکی ئەمنیی جددییە بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن