Mohammed Baqi Hussein
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكوه‌زیرانی بەریتانیا، تێریزا مای-ه‌وه كرد و سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه‌ی له‌نده‌ن سه‌ره‌خۆشیی لێ‌كرد.
كۆشكی سپی روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی تره‌مپ و مای-ه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "تره‌مپ دوای په‌لاماره‌كه په‌یوه‌ندیی به مای-ه‌وه كردووه و به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی مای كردووه".
هه‌روه‌ها تره‌مپ پشتگیریی خۆی بۆ بەریتانیا له راده‌ستكردنی تاوانباران به دادپه‌روه‌ری ده‌ربڕی.
هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لای خۆیه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی كرد.