Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed
24 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به‌بێ مۆڵەت چووبوونه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کە كۆریای باشوور به به‌رگری ئاسمانیی و ناوچه‌ی ناساندن (ADIZ)ی رایگه‌یاندووه و دوای ئه‌و گرژییه‌ی روویدا، رووسیا په‌یامی ''په‌شیمانی قوڵی به هۆی رووداوه‌كه‌وه'' ئاراسته‌ی حكوومه‌تی سیئۆل كرد.
ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، سكرتێری په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی كۆریای باشوور، یۆن دۆ-هان ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه رووسیا له رێگه‌ی پسپۆڕی سه‌ربازیی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له سیئۆل په‌یامێكی ئاراسته كردووه و تیایدا رایگه‌یاندووه:
''پێشێلكردنی كایه‌ی ئاسمانیی به ئه‌نقه‌ست نه‌بووه، فڕۆكه‌كان به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه ئاراسته‌كانیان هه‌ڵه‌كردووه''.
یۆن دۆ-هان باسی له‌وه كرد كه پسپۆڕه سه‌ربازییه‌كه‌ی باڵیۆزخانه په‌یامی ''په‌شیمانی قوڵی رووسیا به هۆی رووداوه‌كه‌وه'' گه‌یاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ''ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت له بابه‌ته‌كه و هه‌نگاوی پێویست ده‌گیرێته به‌ر''.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، به‌یانی دوێنێ به هۆی به‌زاندنی ناوچه‌ی ADIZ ته‌قه‌ی هۆشداریپێدانی له سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی كردووه.