Ali Cura
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ گفتوگۆیان كرد سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی کە نێوان توركیا و رووسیا كراوه له‌باره‌ی باكووری سووریا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كرملین-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مێركڵ ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، باس له‌وه كراوه کە پوتین زانیاری داوه به مێركڵ له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و دانوستانه‌ی له 22ی تشرینی یه‌كه‌مدا له سۆچی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامیداوه، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له لووتكه‌كه هاتۆته ئاراوه تیایدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌به‌رچاو گیراوه و دووباره ده‌سته‌به‌ری یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری سووریای كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رامبه‌ری هه‌ردوو سه‌ركرده، جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه كه له لایه‌ن رووسیا و توركیاوه په‌سه‌ندكراوه خزمه‌ت به به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری ده‌كات له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا و پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسیی سووریا به ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووریشه‌وه كه بڕیاره له 30ی تشرینی یه‌كه‌مدا له جنێڤ ده‌ست پێ بكات".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه پوتین و مێركڵ بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه له‌باره‌ی گفتوگۆی سێقۆڵی غازی سروشتی رووسیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا-ئۆكراینا.