Abdulselam Durdak
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
فرانكفۆرت - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیوادارن به‌ریتانیا ئه‌نجام له دانوستانه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ده‌ستبهێنێت و گوتی: "نامانه‌وێت ئه‌و دانوستانانه شكستبهێنن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ناتوانین چاوپۆشی لێبكه‌ین. به هه‌موو توانامانه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
مێركڵ له شاری فرانكفۆرت به‌شداری له چالاكییه‌كدا كرد كه له لایه‌ن Deutsche Börseه‌وه رێكخرابوو.
مێركل باسی له قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌و كۆبوونه‌وانه كرد كه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجامدراون.
مێركڵ باسی له‌وه كرد كه به‌ریتانیا دوای جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناتوانێت سوودمه‌ندبێت له‌و مافانه‌ی كه وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه خاوه‌نێتی و گوتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپادا بگاته رێككه‌وتنێك بۆ جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتیه‌كه. به‌دڵنیاییه‌وه گرنگه به‌و ئامانجه بگه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی وڵاتێك كه ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نییه سوودمهندنهبێت له هه‌مان ئه‌و ماف و بهرپرسیاریتیهی وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌یه‌تی".
مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هیوادارن به‌ریتانیا ئه‌نجام له دانوستانه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ده‌ستبهێنێت و گوتی: "نامانه‌وێت ئه‌و دانوستانانه شكستبهێنن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ناتوانین چاوپۆشی لێبكه‌ین. به هه‌موو توانامانه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجام ده‌ده‌ین".