Betül Yürük
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
نیویۆرك - AA
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ (HRW)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له عێراق هێزه ئه‌منییه‌كان هێزی له راده‌به‌ده‌ریان دژ به‌و خۆپیشانده‌رانه به‌كارهێناوه كه خۆپیشاندانیان دژبه حكوومه‌ت ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق په‌نایان بردووه‌ته به‌ر به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ری ناڕه‌وا له‌و خۆپیشاندانانه‌ی توندوتیژی تیادانه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لە HRW، سارا لی ویتسن رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی هێرشی توندوتیژیش بوونه‌وه له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئه‌وا ده‌بێت ته‌نها بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شیرازه‌ی گشتیی له كاتی پێویستدا هێزی سنووردار به‌كاربهێنن. ده‌بینین هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نانه‌ت له‌و خۆپیشاندانانه‌ی توندوتیژیان تیادا نییه هێز به‌كارده‌هێنن".
ویتسن باسی له‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌یدا هێز دژبه خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنێت، به‌ڵام به‌كارهێنانی هێزی له راده‌به‌ده‌ر درێژه‌ی هه‌یه.
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و دواتر به هۆی رێوڕه‌سمه‌كانی ئهربهعینییهوه خۆپیشاندانه‌كانیان وه‌ستاند، پاشان رۆژی هەینی ده‌ستیان پێكرده‌وه و له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه ئه‌نجامدراون، تا ئێستا ٢٤٠ كه‌س کوژراون و نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.