Emre Gürkan Abay
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
كۆشكی كرملین لە رایگهیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پوتین و سیسی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کرملین له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، هه‌ردوولا پرۆژه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێ كردووە، هەروەها هه‌ڵسه‌نگاندن كردووە بۆ به‌رنامه‌دان له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی رووسیا له نۆكه‌ندی سوێس و یه‌كه‌مین وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی شێوازی رووسیی له میسر.
هەروەها راشیگەیاندووە کە هه‌ردوولا پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تاوتوێ كردووە و گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان مۆسکۆ و قاهیرە خراوەتە روو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا.