Emre Gürkan Abay,Ali Cura,Hemın Othman Mohammed
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند كه وڵاته‌كه‌ی كراوه‌یه به‌ڕووی هاریكاری له‌گه‌ڵ (G-7) و گوتی: ''توركیا دوای كڕینی S-400، به‌رگریی ئاسمانیی به‌هێزبوو. (G-7) لهسهرشێوهیهك كه له چوارچێوه‌ی رۆڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی چین، هیندستان و هه‌روه‌ها توركیا بێت گونجاو ده‌بێت''.
ڤلادیمیر پوتین له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی خۆرهه‌ڵات كه له شاری ڤلادیڤۆستۆك رۆژهەڵاتی رووسیا سازكرا، باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و (G-7) كرد.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین باسی له‌وه كرد كه (G-7) هێشتا شێوه‌یه‌كی به‌سووده و گوتی: ''به‌ڵام پێموانییه رێكخستنێكی نێوده‌وڵه‌تی كه چین و هیندستانی نه‌بێت به‌سوود بێت''.
ڤلادیمیر پوتین باسی له‌وه كرد كه له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گفتوگۆی كردووه و گوتی: ''ئه‌ردۆغان له منی پرسی بۆچی بوونی توركیا له‌م شێوه‌یه‌دا نه‌بووه رۆژه‌ڤ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی له ده‌وری (G-7) هه‌بوون. توركیا دوای كڕینی S-400، به‌رگریی ئاسمانیی به‌هێزبوو. (G-7) لهسهرشێوهیهك كه له چوارچێوه‌ی رۆڵی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی چین، هیندستان و هه‌روه‌ها توركیا بێت گونجاو ده‌بێت''.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پشتیوانی له جیهانێكی فره جه‌مسه‌ری ده‌كات، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ربهرایهتی خۆرئاوا كۆتایی پێ هاتووه.