Sangar Hamad Azeez
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
ئەم ئێوارەیە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتینەوە کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە وەرگیراون، هەردوو سەرکردە باسیان لە بابەتی خێراکردنی پڕۆسەی راگرتنی پێکدادانەکان لە حەلەب و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان کرد بۆ هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچەکە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکە جەخت کراوەتەوە لە بابەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا.
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ گەیشتە ئەنتاڵیا و بڕیارە سبەی بەشداری لە کۆبوونەوەی گرووپی پلاندانانی هاوبەشی تورک - رووس بکات.
هەر لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە رۆژی ٦ی مانگی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم سەردانی رووسیا دەکات.