Mehmet Şah Yılmaz
18 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لەبارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و ڕەنگدانەوەی لەسەر ناوچەکە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دەستکەوتووە، فیدان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حوسێن ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و، ڕەنگدانەوەی جەنگەکە لەسەر ناوچەکە تاوتوێ کرا.