Ömer Koparan,1 23
06 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2019
چۆبانبه‌ی – AA
هێزه خۆجێیه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد له ناحیه‌ی چۆبانبه‌ی باكووری سووریا كه ١٠ كیلۆمه‌تر له سنووری توركیا دووره له ئاكامی پشكینینی بارهه‌ڵگرێكدا ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نیان دۆزیه‌وه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به‌هۆی گومانلێكردنهوه هێزه خۆجێیه‌كانی سه‌ربه سوپای سووریای ئازاد ئه‌و بارههڵگرهیان له گوندی راعل له ناحیه‌ی چۆبانبه‌ی راگرت كه قه‌زای منبجه‌وه هاتبوو كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه داگیركراوه.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی بارهه‌ڵگره‌كه ١٥ موشه‌كی كاتیۆشا و ١٣ بۆمبی ده‌ستكردنی موگناتیسی له سندوقی یه‌ده‌كی سوته‌مه‌نیدا دۆزرانه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.