Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
06 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
حكوومه‌تی ئێران ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌درۆ خسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌ریتانیای به هۆكارێكی نادیار راگرتبێت كه له كه‌نداوه‌وه به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێكه‌وتبوو.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: "به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له ناوچه‌كه ئه‌و ده‌نگۆیانه به درۆ ده‌خه‌نه‌وه كه میدیاكان له سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه‌وه بڵاویان كردوونه‌ته‌وه كه گوایه تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌ریتانیا له كه‌نداو راگیراوه".
Marine Traffic كه چاودێری هاتوچۆی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریایی ده‌كات رایگه‌یاندبوو نزیكه‌ی سێ كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌ریتانیا به ناوی Pacific Voyager كه به‌ره‌و به‌نده‌ی راس تانورا له سعوودیه ده‌ڕۆیی له به‌نداوی به‌سرا راگیراوه و ره‌وشه‌كه‌ی بۆ "له ژێر كۆنتڕۆڵدا نییه" گۆڕی بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی Marine Traffic كه‌شتییه‌كه ئاراسته‌ی به‌ره‌و باشوور گۆڕیووه بیندراوه به خێراییه‌كی زۆر كه‌م جوڵه‌ی كردووه به‌ڵام له‌باره‌ی ره‌وشی كه‌شتییه‌كه‌وه لێدوانی فه‌رمی نه‌دراوه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه له هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری جه‌به‌لتاریق-ی سه‌ر به به‌ریتانیا تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئێرانی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا كه نه‌وتی سووریای هه‌ڵگرتبوو، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له به‌ریتانیا كرد.