Dmitri Chirciu
10 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2026
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی كردهوه، سوپای ئۆکراینا لە ههشتی ئایارەوە تا ئێستا، ١٦ هەزار و ٧١ جار ئاگربەستی کاتیی پێشێلکردووە کە بەبۆنەی نۆی ئایار، ڕۆژی سەرکەوتنەوە ڕاگەیاندرابوو.
وەزارەتەکە له ڕاگەیاندراوێكدا زانیاری لهبارهی کار و چالاکییەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکراینا بڵاوکردەوە.
له ڕاگهیاندراوهكهدا وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاماژهی بهوه كرد سەرەڕای ئاگربەستی کاتی کە بەبۆنەی نۆی ئایار، ڕۆژی سەرکەوتن ڕاگەیاندرابوو، سوپای ئۆکراینا لە ههشتی ئایارەوە تا ئێستا، ١٦ هەزار و ٧١ جار ئاگربەستەکەی پێشێل کردووە.
ههروهها له ڕاگهیاندراوهكهدا باس لهوه كراوه ڕووسیا پابەندی ئاگربەستەکە بووە، بەڵام هێزەکانی ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تۆپخانە، ڕۆکێت و تانک هێرشیان کردووەتە سەر سەربازانی ڕووسیا و شوێنە مەدەنییەکان. بەرامبەریشدا هێزەکانی ڕووسیا وەڵامیان داوەتەوە و چەندین ناوەندی ئاڕاسته كردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەناوبردووە.