Ramin Abdullayev,Yılmaz Öztürk
17 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2023
مۆسکۆ – AA
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ٣٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە شارەکانی لیپێتسک، ڕۆستۆڤ، ڤۆڵگۆگراد لە ڕووسیا خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئۆکراینا ھەوڵیدا لە ڕێگای ئاراستەکردنی ٣٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا.
ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا لە شارەکانی لیپێتسک، ڕۆستۆڤ، ڤۆڵگۆگراد خراونەتەخوارەوە.