Muhammed Emin Canik
18 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
سوپای ئیسرائیل کوژرانی چوار سەربازی دیکەی لە شەڕ و پێكدادانەکاندا لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند، لەگەڵ برینداربوونی سەربازێک بە سەختی.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیل، چوار سەربازی دیکەی هێزی یەدەگ لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون.
بەوەیش ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ لە شەڕ و پێکدادانە کوژراون گەیشتووەتە ٤٥٨ سەرباز، لەوانەیش ١٢٦یان لە دەستپێکی هێرشە زەمینییەکانەوە بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.