İbrahim Khazen
13 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2025
ڕیاز ــ AA
جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە کۆشکی یەمامە لە ڕیاز پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ لە ڕیاز لووتکەی دووقۆڵیی لەنێوان محەمەد بن سەلمان و دۆناڵد ترەمپ، ھەروەھا کۆڕبەندی وەبەرھێنانی سعوودیە-ئەمریکادا ئەنجام بدرێن.
کەناڵی فەرمی سعوودیە "ئیخبارییە" چەند دیمەنێکی ڕێوڕەسمی پێشوازییکردنی محەمەد بن سەلمان لە دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە.
ھەروەھا کەناڵەکە باسی لەوەش کردووە کە لە میانی لووتکەکەی نێوان جێنشینی سعوودیە و سەرۆکی ئەمریکا، پرسەکانی بازرگانیی، سیاسیی، ئابووریی، وەبەرھێنان و ئەمنییەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەیدا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە سێ وڵات دەگرێتەوە، گەیشتە ڕیاز.
دۆناڵد ترەمپ لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی شا خالید لە ڕیاز، لەلایەن محەمەد بن سەلمانەوە پێشوازی لێکرا.