Ahmet Furkan Mercan
17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
تۆکیۆ – AA
بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە کلینیکێک لە شاری ئۆساکا لە ژاپۆن ٢٨ کەس بە سەختی بریندار بوون.
ئاگر لە کلینیکی نھۆمی چوارەمی باڵەخانەیەکی شەش نھۆمی لە نزیک وێستگەی ھێڵی ئاسنی ئۆساکا لە ناوچەی کیتاشینچی شارەکە کەوتەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی Kyodo لە زاری بەرپرسە پەیوەندیدارەکانەوە رایگەیاندووە کە دوای ئاگادارکردنەوەیان لە کاتژمێر ١٠:٢٠ چەندین ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کراون و نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە بووەتە خۆڵەمێش و دەوروبەری کاتژمێر ١٠:٤٥یش بە کاتی خۆجێی ئاگرەکە دامرکێندراوەتەوە.
NHKیش بڵاوی کردووەتەوە بەھۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە ٢٨ کەس بە سەختی بریندار بوون، ٢٧یان لەناکاو دڵیان دەوەستێت و ئەگەری لەژیاندا مانەوەیان لاوازە.
یەکەکانی ئاسایش گومانیان بۆ ئەوە دەچێت کە بۆ مەرامی خراپ ئاگر بەردرابێتە کلینیکەکە.