Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
19 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
ده‌ركه‌وت كه كاتێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ زانیوێتی رۆبێرت موله‌ر له مایسی ٢٠١٧دا وه‌ك داواكاری گشتیی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووسیا دانراوه، گوتوویه‌تی: " ئه‌وه كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی منه".
كاتێ راپۆرته‌كه‌ی موله‌ر بۆ رای گشتیی بڵاوكرایه‌وه ده‌ركه‌وت كه تره‌مپ زۆر ترساوه له دانانی موله‌ر. راپۆرته‌كه كه له نزیكه‌ی ٤٠٠ په‌ڕه پێكهاتووه و له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی دادی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ورده‌كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌باره‌ی تێڕوانینی تره‌مپ سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كه خراوه‌ته‌ڕوو كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی رای گشتیی ئه‌مریكا.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه تره‌مپ كاتێ زانیوێتی موله‌ر له مایسی ٢٠١٧دا وه‌ك داواكاری گشتیی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت دانراوه، گوتوویه‌تی: "ئه‌ی خوایه. ئه‌وه زۆر خراپه. ئه‌وه كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی منه. ته‌واوبووم. هه‌موو پێیان گووتم 'ئه‌گه‌ر ئه‌وه وه‌ك یه‌كێ له داواكارانی تایبه‌ت دابنرێ ئه‌وا ئه‌وانه سارۆكایهتیت له‌ناوده‌به‌ن'. ئه‌م لهكۆڵینهوهیه ساڵانێك ده‌خایه‌نێت و منیش ناتوانم هیچ بكه‌م. ئه‌وه خراپترین شته روبه‌رووم بووبێته‌وه''.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌و باره‌یه‌وه تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر وه‌زیری دادی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا، جێف سێشنس نیشانداوه و، سه‌زه‌نشتی كردووه و پێیگوتووه: ''چۆن رێگه به شتی وا ده‌ده‌یت"؟
تره‌مپ ویستبووی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاراسته بكات
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راپۆرته‌كه‌ی مولەردا هاتووه كه تره‌مپ ویستوویه‌تی هه‌وڵ بدات كاریگه‌ری بكاته سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ڵام كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ئه‌وه‌یان ره‌تكردۆته‌وه و جه‌ختی كردۆته‌وه كه تاوانی "رێكهگرتن له دادوه‌ری" ئه‌نجام نه‌دراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه دۆن مهیكگاهن كه سه‌رده‌مێك راوێژكاری یاسایی كۆشكی سپی بووه به نه‌رێنی وه‌ڵامی تره‌مپی داوه‌ته‌وه كه داوای كردووه مولەر ده‌ربكات و دواتر ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه.
له كاتێكدا میدیاكانی ئه‌مریكا له زاری مولەرهوه بڵاویان كرده‌وه كه "تره‌مپ ویستوویه‌تی رێگه له دادوه‌ری بگرێ و لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاراسته بكات" ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن تره‌مپ كه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا پاك ده‌رچووه "ویستوویه‌تی رێگه له دادوه‌ری بگرێت".
وه‌زیری دادی ئه‌مریكا، ویلیا‌م باڕ رایگه‌یاند كه مولەر گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی "هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بیسه‌لمێنێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ و تیمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگی نهێنینیان هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ رووسه‌كان".