نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماتیۆ ریكرۆفت:ڤیتۆ كردنه‌وه‌ی پرۆژه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن رووسیا و چینه‌وه كه پێشنیازی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كات بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له حه‌له‌ب به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به شاره‌كه، كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی خۆرئاوای لێكهوتهوه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماتیۆ ریكرۆفت دوابه‌دوای ده‌نگدانه‌كه گوتارێكی پیشكه‌ش كرد و، تیایدا رایگه‌یاند "رووسیا، له ماوه‌ی پێنج ساڵدا شه‌ش جار رێگری كردووه له‌وه‌ی کە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوێكی واتادار له سووریا هه‌ڵبنێت".
ریكرۆفت باسی له‌وه كرد كه رووسیا هه‌م ئهنجوومهنهكهی به‌بارمته گرتووه، هه‌میش سه‌دان مرۆڤی بێ‌تاوان له سووریا، به‌مه‌ش جارێكی دیكه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سووریا.
ریكرۆفت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جیهان و گه‌لی سووریا هه‌رگیز پشتیوانی رووسیا بۆ رژێم و هاوكاربوونی له‌و تاوانه تۆقێنه‌رانه له بیرناكه‌ن كه له سووریا ئه‌نجامدراون و، باسی له‌وه‌یش كرد كه رووسیا له سووریادا شه‌ڕی تیرۆری نه‌كردووه. ره‌نگه رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه شه‌ڕی تیرۆری كردووه، به‌ڵام ئه‌وه خه‌یاڵێكی پوخته و، گوتی: "بلۆككردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ داواكرا بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی به‌و منداڵانه‌ی خه‌ریكه له برسا ده‌مرن شه‌ڕكردن نییه دژبه تیرۆر".
ریكرۆفت ره‌خنه‌ی له چین و رووسیا گرت به‌وه‌ی داوای كاتی زیاتریان كردووه بۆ دانوستان له‌سه‌ر پرۆژه بریاره‌كه و، گوتی: "ئه‌و وڵاتانه له‌به‌رئه‌وه‌ی پشتیوانی له سته‌مكارێك ده‌كه‌ن، كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌سی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا كوشتووه ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌یان ڤیتۆ كرده‌وه".
له به‌رامبه‌ردا، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لیو جیهی ره‌خنه‌ی له ریكرۆفت گرت و، تۆمه‌تباری كرد به ژه‌هراوی كردنی كه‌شوهه‌وای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا دیلاتر باسی له‌وه كرد كه ستراتیجی سه‌ربازی رژیمی سووریا، هه‌م له رووی ئه‌خلاقییه‌وه داڕووخاوه، هه‌میش ئاسایشی هه‌موو جیهانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هاوكات نوێنه‌ری هه‌میشه‌ی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڤیتالی چوركین باسی له‌وه كرد كه ئامانجی ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاژاوه نانه‌وه‌یه.
چوركین باسی له‌وه كرد كه ئه‌و واده‌یه‌ی داده‌نرێت بۆ راگرتنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌لایه‌ن جه‌نگاوه‌رانه‌وه ده‌قۆزرێته‌وه بۆ به‌هێزكردنی جبه‌خانه و پێگه‌كانیان، به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕه‌كه زیاتر درێژه ده‌كیشێت و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیش زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
چوركین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا له دانوستاندان بۆ هاوكاریی كردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له حه‌له‌ب، ره‌خنه‌شی له ده‌نگدان گرت له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه بڕیاره بێ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌باره‌یه‌وه ته‌واو ببێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، میشێل سیسۆن رایگه‌یاند "نه‌مانتوانیوه پێشوهچوونێكی به‌رچاو له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ رووسیا تۆمار بكه‌ین. له دانوستانه‌كه‌دا رووسیا زیاتر له خه‌می پاراستنی ده‌سكه‌وته سه‌ربازییه‌كاندایه".
دوای ده‌نگدانه‌كه، نوێنه‌ری تایبه‌تی هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و هیزه شۆڕشگێڕه‌كان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نه‌جیب غه‌زبان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و، تیایدا رایگه‌یاند "زۆر روونه كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نایه‌وێت ژیانی خه‌ڵك له سووریا رزگاری ببێت".
غه‌زبان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاوه‌ڕوانیان له وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه، كه له پێناو رزگاركردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی حه‌له‌ب بابه‌ته‌كه ببه‌ن بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه 193 ئه‌ندامی هه‌یه.
- ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دێته ده‌نگ
نێرده‌ی كه‌نه‌دا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كه بدۆزێته‌وه بێ ئومێدی دروست بووه، بهپیویستیشی زانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له حه‌له‌ب به په‌له رابگیرێت و، هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نرێته ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان.
له رگهیهنراوهكهدا باس له‌وه كراوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه بابه‌ته‌كه ئه‌وه ده‌سته‌به‌ربكات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بابه‌ته‌كه له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
زیاتر له 70 وڵات كه كه‌نه‌دا رابه‌رایه‌تیان ده‌كات، داواكاری فه‌ڕمیان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی حه‌له‌ب له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به كاتی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌كه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، ئه‌و پرۆژه بڕیاره بخرێته ده‌نگدانه‌وه كه تیایدا داوای ئاگربه‌ست و گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی ده‌كرێت له سووریادا.
ئەو بڕیارانەی له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌كرێن، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یان نییه وڵاتان پابه‌ند بكات به په‌یڕه‌و كردنی، به‌ڵام له رووی ده‌رخستنی هه‌ڵویستی رای گشتیهوە گرنگه.
news_share_descriptionsubscription_contact

