Ahmet Nurduhan,1 23
06 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2022
ساراییۆڤا – AA
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ناوخۆیی بۆسنادا بڵاو کراونەتەوە، لاڤرۆڤ کە بەرنامەی دانابوو ٦-٧ی حوزەیران بەسەردانێکی فەرمی بگاتە سڕبیا هەریەک لە مۆنتینیگرۆ، مەکدۆنیای باکوور و بولگاریا کایەی ئاسمانی خۆیان بە روویدا داخست.
سەرکۆماری سڕبیا، ئەلێکساندەر ڤوجیجی رایگەیاندووە لەبارەی بڕیارەکەی ئەم سێ وڵاتەوە، سبەی لەگەڵ باڵیۆزی رووسیا لە بێلگراد، ئەلێکساندەر بۆکان-هارسینکۆ کۆدەبێتەوە.
بە هۆی ئەم دۆخەوە لاڤرۆڤ سەردانەکەی بۆ سڕبیا هەڵوەشاندووەتەوە.