حەما
بەپرسی ناوەندی میدیایی حەما سائیر حەماوی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە ناوچەی مۆروکی سەر بە حەما کە دهكهوێته سەر رێگایهكی ستراتیژی، ھێزەکانی سوپای سوریای ئازاد ھێرشیان كرده سەر ھێزەکانی رژێم و بە ھۆی دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لهنێوان ههردوولادا زیاتر لە ١٠٠ سەربازی رژێم کوژراون و ١٥ سەربازی دیکەش بەدیل گیراون.
حەماوی ههروهها گوتی: "ھێزەکانی سوپای سوریای ئازاد ھاوکات توانیویانە بەتالیۆنی تانکی رژێمی سوریا کۆنترۆڵ بکەن و ژمارەیەک زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی رژێم لە ناوبراون. ھەر بە ھۆی ئەو شەڕانەوە نزیکەی ١٥ ئەندامی سوپای سوریای ئازادیش کوژراون. بە کۆنترۆڵ کردنی مۆروک، سوپای سوریای ئازاد گورزێکی کوشندەی لە رژێمی سوریادا.
حەماوی جەختی لەوە کردەوە کە دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەی مۆروک لە لایەن سوپای ئازادەوە، ھێزەکانی رژێم بە فڕۆکە و چەکی قورس دەستیان بە بۆردمانکردنی ناوچەکە کرد.