Zana Natık Kerem
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
ریاز ــ AA
جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز لەگەڵ سەرۆکی یەمەن، عەبد رەبە مەنسور ھادی کۆبوویەوە.
ئاژانسی ھەواڵیی سعوودیە بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان و عەبد رەبە مەنسور ھادی بە دووقۆڵی دوا پێشهاتەکانی یەمەن-یان تاوتوێ کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا لە بارەی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ گەلی یەمەن گفتوگۆیان کردووە.
ئاژانسی ھەواڵیی سعوودیە وردەکاری زیاتری لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەخستووەتەڕوو.
ھاوکات بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتی یەمەن، عەبدوڵڵا علێمی لە تویتێکدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە سعوودیە بە جددی ھەوڵی بەدیھێنانی ئامانجەکانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی لە یەمەن دەدات کە خۆی لە کۆتاییھێنان بە کودەتا و گێرانەوەی دەسەڵاتی شەرعی بۆ وڵات دبینێتەوە.
عەبدوڵڵا علێمی ئاماژەی بەوەشدا کە سعوودیە بە بەردەوام پاڵپشتی بەھێزی گەلی یەمەنە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری جیددە سەرۆکی یەمەن، عەبد رەبە مەنسور ھادی لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن، مارتن گریفیس کۆببێتەوە و پێکەوە بە وردی دوایین پێشھاتەکانی یەمەن تاوتوێ بکەن.