Kaan Bozdoğan
07 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2022
بێلگراد - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری سربیا، ئەلێکساندەر ڤوجیج کۆبووەوە.
لە پاش رێوڕەسمی پێشوازی لە کۆشکی سەرۆکایەتی سربیا و ناساندنی شاندەکان، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، لەگەڵ هاوتا سربییەکی، ئەلێکساندەر ڤوجیج کۆبووەوە.
پاش کۆبوونەوەکە، میدیاکاران وێنەی هەردوو سەرکردەکەیان گرت کە جەختیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتدا کردەوە.
ئەردۆغان هیوای خواست هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کە پێش چەند مانگێک لەمەوبەر لە سربیا بەڕێوەچوو، ببێتە مایەی خێر بۆ ئەو وڵاتە.
سەرکۆماری تورکیا، باسی لەوە کرد کە قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەکات و رایگەیاند ''هاودەنگین لە هەموو بوارەکاندا وەک سیاسیی، سەربازیی، ئابووریی و کولتووریی. سربیا بەردی بناغەی بەلقانە. لەبەرئەوە پهیوهندییهكانمان رۆژ له دوای رۆژ بههێزتر دهبێت. بێ گومان تا ئێستا ( قەبارەی بازرگانییمان) گەیشتووەتە دوو ملیار دۆلار، ئەمەش زیاتر زیاد دەکەین''.
لە بەرامبەردا، سەرکۆماری سربیا، باسی لەوە کرد کە پەیوەندییەکانی تورکیا و سربیا باشە و لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە و قەبارەی بازرگانی نێوانیان بە بەردەوامی لە هەڵکشاندایە.
دوای ئەو لێدوانانە کۆبوونەوەکەی نێوان ئەردۆغان و ڤوجیج بەشێوەیەکی داخراو بەڕووی میدیادا بەردەوام بوو.