Dildar Baykan Atalay
12 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی سەبارەت بە گۆڕینی حکوومەتی پاکستان گوتی: "ھەموو کاتێک پاکستانێکی ئاسوودە و دیموکراسی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ھەستیارە. ھەر کێیەک سەرکردەی ئەم وڵاتە بێت ئەمە ناگۆڕێت".
ساکی، لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا ھەموو کات لە پاڵ ئەو پرنسیپە دیموکراتییانە بووە کە لەگەڵ دەستوور دەگونجێت و گوتی: "ھیچ کات پاڵپشتیی پارتێکی سیاسی بۆ بەرژەوەندی پارتێکی دیکە ناکەین، ئێمە ھەموو کات لەگەڵ باڵادەستیی یاسا و یەکسانی دادگەریداین".
ساکی، گرنگیی ھەماھەنگی ستراتیژی و ھاوبەشییان لە بواری بەرگریی لەگەڵ پاکستان دووپاتکردەوە و گوتی: "ھەموو کاتێک پاکستانێکی ئاسوودە و دیموکراسی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ھەستیارە. ھەر کێیەک سەرکردەی ئەم وڵاتە بێت ئەمە ناگۆڕێت".
لە پاکستان، دوای ئەوەی دوێنێ متمانە لە حکوومەتەکەی عیمران خان سەندرایەوە، لەو دەنگدانەی کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو بەربژێری کوتلەی ئۆپۆزسیۆن و سەرکردەی یەکێتی موسڵمانی پاکستان-ناواز (PML-N) شاھباز شەریف بۆ سەرۆکایەتی حکوومەت ھەڵبژێردرا.