Yusuf Özcan
12 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2022
پاریس – AA
فەڕەنسا، لە دوای دەستنیشانکردنی ئەوەی کە ھەواڵگریی رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی نھێنییان لە وڵاتەکە ئەنجامداوە، شەش کارمەندی ھەواڵگریی رووسیا-ی وەکو کەسی نەخوازراو راگەیاند.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە یەکەی ھەواڵگریی ناوخۆیی فەڕەنسا (DGSI) دوای لێکۆڵینەوەیەکی فراوان دوێنێ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ھەواڵگریی رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی نھێنییان لە فەڕەنسا ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوە ئاماژە بەوە کراوە کە شەش کارمەندی ھەواڵگریی رووسیا کە پارێزبەندیی دیپلۆماسییان ھەیە و چالاکییەکانیان پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسا-یە وەکو کەسی نەخوازراو راگەیەندراون و باس لەوە کراوە کە بەھۆی نەبوونی باڵیۆزی رووسیا لە پاریس لەسەر ئەرکەکەی بەرپرسیارترین کەسی باڵیۆزخانەکەیان بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی کردووە و بڕیارەکەیان پێراگەیاندووە.
پێشتر فەڕەنسا، لە ٤ی نیسان ٣٥ دیپلۆماتی رووسی کە لە وڵاتەکە ئەرکیان بەجێدەگەیاند وەکو کەسی نەخوازراو راگەیاندبوو.