Ramal Abdullah Mahmood
27 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا – AA
لە دەنگدانێکی نهێنیدا پەرلەمانی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا تاکلایانە سەربەخۆیی راگەیاند.
پڕۆژە یاساکە کە لەلایەن پارتی Junts pel Si (بەڵێ بۆ یەکڕیزی) و پارتی CUP و بە پشتیوانی (پاڵێوراویی یەکگرتوویی گەل) کە چەپڕەوێکی توندە لە دەنگدانێکی نهێنی پەرلەمانی خۆڕێبەری کەتەلۆنیادا پەسەند کرا.
لەو دەنگدانەدا ٧٠ پەرلەمانتار بە بەڵێ و ١٠ پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگیان دا و دووانیش بێلایەن بوون. جگە لە پارتی Catalunya si que es pot پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە بەشداری دەنگدانەکەیان نەکرد و وەک ئیدانەکردنیش دانیشتنەکەیان بەجێهێشت.