Safiye Karabacak,Muhammet Ali Kemal
01 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
غەززە - AA
لە "خۆپیشاندانەکانی گەڕانەوەی مەزن" کە لە رۆژی ٣٠ی ئاداری رابردووەوە تا ئەمڕۆ لەسەر سنووری کەرتی غەززەی گەمارۆدراو ئەنجامدراون، سەربازانی سوپای ئیسرائیل ١٣٥ فەڵەستینییان کوشتووە و زیاتر لە ١٥ هەزاریان بریندارکردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف قودرە لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەکرد لە خۆپیشاندانەکانی گەڕانەوەی مەزندا، ١٥ هەزار و ٢٠٠ فەڵەستینی کە ژمارەیەکیان بە بۆمبی گازیی برینداربوون، هەن.
ئەشرەف قودرە گوتی: "٣٧٠ لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان مەترسیدارە، دوو هەزار و ٥٣٦یان منداڵن و ١١٦٠یان ژنن".
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف قودرە ئاشکراشیکرد لەنێو..
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.