22 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2020
ئیسلام ئاباد - AA
فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی پاكستان كه گه‌شتی نێوان لاهوور- كاراچی ئه‌نجامده‌دا، له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كاراچی كه‌وته‌خواره‌وه.

گوته‌بێژی هێڵی ئاسمانیی پاكستان، عه‌بدول ساتار، له لێدوانێكیدا باسی له‌وه كرد كه فڕۆكه‌ی جۆری Airbus A-320، به ٩٠ سه‌رنشینه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی لاهوور ده‌ستی به فڕین كردووه و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كاراچی، له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وته‌خواره‌وه.
فڕۆكه‌كه له میانی ئه‌نجامدانی گه‌شتی نێوان لاهوور-كاراچی كه‌وته‌خواره‌وه، زیاتر له ٩٠ سه‌رنشین و تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌بوون.
له‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌بینرێت له ژماره‌یه‌كی زۆر بینا و ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ركه‌وتووه.
دوا به دوای رووداوه‌كه تیمی ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
هاوكات سوپای پاكستان رایگه‌یاند كه تیمی رزگاركردنی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و ده‌ستیان به كار كردووه.