Sangar Hamad Azeez
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
مەدرید - AA
دادگای دەستووری ئیسپانیا، ئەنجامی گشترپرسییەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا، کە لە ٢٧ی مانگی رابردوو تاکلایەنانە ئەنجامیدا، هەڵوەشاندەوە.
دوای ئەوەی حکوومەتی ئیسپانیا، لە ٣١ی مانگی رابردوو سەبارەت بە ئەنجامدانی گشتپرسییە تاکلایەنەکەی کەتەلۆنیا سکاڵای لە دادگای دەستووریی تۆمارکرد. دادگا سکاڵاکەی قبوڵکرد و دەستبەجێ دەستی بە ئەنجامدانی رێکارەکان کردوو و لە ماوەی تەنیا هەشت رۆژدا بڕیاری کۆتایی دەرکرد.
بە گوێرەی بڕیارەکەش، بە بیانوی پێشێلکردنی دەستووری ئیسپانیا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گتپرسییەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا درا.
جگە لەمەش دادگا بڕیاریدا هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا، کارمێ فۆرجادڵ و دوو یاریدەدەرەکەی بۆ ئیفادە دان بانگهێشتی دادگا بکرێت.
هەر سەبارەت بە باتەکە داواکاری گشتیی ئیسپانیا لە دژی هەریەک لە سەرۆکی پێشووی هەرێمی کەتەلۆنیا، کارلێس پیگدێمۆنت و جێگری سەرۆک، ئۆریۆڵ یەنکێراس و ١٢ وەزیر و سەرۆکی پەرلەمانی کەتەلۆنیا، کارمێ فۆرجادڵ و پێنج ئەندامی دامەزراوەی دیوانی هەرێمەکە بە تۆمەتی ئەنجامدانی هەریەک لە تاوانەکانی ''دژایەتییکردنی دەوڵەت، شۆڕش و خراپ بەکارهێنانی موڵک و ماڵی گشتیی'' لە لایەن دوو دادگاوە پەسەندکرا.