له‌نده‌ن
له وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا، مه‌همه‌ت سهپیل رایگه‌یاند توركیا گهرهنتییە و ئاشته‌وایی وزه‌یه، كه له نیوان حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووەته ئاراوه.
سهپیل باسی له‌وه كرد كه ته‌واوی نه‌وتی باكووری عێراق به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و نه‌وتی كه‌ركوكیشه‌وه له جوگرافیای ناوچه‌كه‌دا ته‌نیا له یه‌ك شوێنه‌وه ده‌توانێت بڕوات، كه ئه‌ویش توركیایه. هەروەها گوتی: "به‌پێی ئه‌وه‌ی كۆتایی هێڵی بۆرییه‌كه لای ئیمه‌یه و گازی سروشتیش به‌و شیوه‌یه ده‌بێت. ئه‌وه‌ش گهرهنتییە بۆ ئابووری توركیا".
سهپیل جه‌ختی لەوه كرده‌وه كه توركیا ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشتوویه‌تی بۆ ته‌واوی عێراقی فرۆشتووه و كاتیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه. "ئه‌گه‌ر ڕیگه به فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته نه‌درایه، ئێستا زه‌مینه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه ئاماده نه‌ده‌بوو. له‌به‌رئه‌وه به هه‌موو واتایه‌ك توركیا گه‌ره‌نتی ئه‌م كاره‌یه" وەک سەپیل گوتی.
هاوكات باسی له گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی وەزیری نەوتی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی و وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشتی هەورامی كرد له چوارچیوه‌ی لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وزه و ئابووری ئه‌نجومه‌نی ئەتلانتیك كه له ئیستانبوڵ به‌ڕیوه‌چوو و گوتی: "بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌مان كۆڕبهنددا پێكه‌وه له ته‌نشیت یه‌كتریدا دانیشتن. له‌و باوه‌ڕه‌دا بووم پێش لوتكه‌ی وزه‌ی ئیستانبوڵ كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام كیشه‌ی زۆر گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌مدایه، من وای ده‌بینم بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن نییه‌تی باشیان به‌رامبه‌ر یه‌ك هه‌بێت. هه‌ردوولا ئاماژه به هه‌مان كێشه ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "به‌ڕیز مه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زیهنییه‌تی حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له رابردوودا به گران كه‌وتووەته‌وه و ریگه‌ی له‌به‌رده‌م دابه‌ش بووندا كردووەته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو به نێوخۆیی بكرێت، ئه‌گه‌ر له به‌غدا بتوانرێت ئه‌وه په‌یڕه‌و بكرێت، رێگه له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی زۆر جدی ده‌كرێته‌وه".
مه‌همه‌ت سهپیل ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه پیش‌تر حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق وای ده‌بینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی باكووری عێراق ته‌نیا بۆ خۆی ده‌بات و گوتی: "ئه‌گه‌ر وا بیر بكه‌ینه‌وه كه كه‌ركوكیش به ته‌واوی له ژیر كۆنترۆڵی به‌غدا ده‌رچووه و له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، ئه‌مڕۆ ته‌واوی نه‌وتی ئه‌وێش ته‌نیا به یه‌ك شێوه ده‌توانرێت بگوازرێته‌وه بۆ توركیا، كه ئه‌ویش تێپهڕبوونییهتی به هه‌رێمی كورددا. ته‌واوی هێڵه بۆرییه‌كانی دیکە له ژیر ده‌ستی داعشدان".
باسی له‌وه‌ش كرد كه جیاوازییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو ئاڕاستهكانییهوه كاتی ده‌وێت بۆ چاره‌سه‌رێكی گشتگیر، "چونكه به‌دڵنیاییه‌وه كیشه‌كان كێشه‌یه‌ك نین به دوو رۆژ چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی به‌غدا بڕیاری وازهینان له زیهنییه‌تی ناوه‌ندێتی بدات، چاره‌سه‌ر له‌وێدایه و چانسێكی گه‌وره‌شه".
گوتیشی: "له كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌ق رۆژانه 130 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، له كێڵگه‌ی تاوغیش 110 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م دێنین. تێكڕا له هه‌ردوو كێڵگه‌كه‌دا 240 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م دێنین. ئامانجمان بۆ ساڵی داهاتووش ئه‌وه‌یه له كێڵگه‌ی تاوغ 170-200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م بێنین و له كێڵگه‌ی ته‌ق ته‌قیش له‌سه‌روو 150 هه‌زار به‌رمیله‌وه به‌رهه‌م دێنین. ئومێدمان وایه ساڵی داهاتوو له‌و دوو كێڵگه‌یه‌دا 330-350 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م بێنین. چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان زۆر به‌رز بكه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبەجێکاری کۆمپانیای گه‌نه‌ل ئه‌نه‌رجی ئەوەشی خستەڕوو كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له بازاڕه‌كانی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داخوازییه‌كی زۆری له‌سه‌ره وگوتی: "تا ئیستا چه‌ند نه‌وتمان له ریگه‌ی بۆرییه‌وه هه‌نارده كردبێت فرۆشراوه. له‌به‌رئه‌وه كێشه‌یه‌ك له داخوازیدا نییه".
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ئامانجیانه هه‌موو ساڵێک توانای هێڵی بۆری نه‌وتی كه‌ركوك - جه‌یهان به‌رز بكه‌نه‌وه و گوتی: "ماوه‌یه‌كی زۆره له هێڵی بۆری جه‌یهانه‌وه رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش ده‌كرێته تانكه‌ره‌وه و ده‌فرۆشرێت. تا كۆتایی ساڵ حكومه‌تی هه‌رێمیی كور ئه‌و بڕه به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ 400 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا. حكومه‌تی هه‌رێمی ئامانجێتی له ماوه‌ی دوو ساڵدا بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له ریگه‌ی بۆرییه‌وه هه‌نارده‌ی توركیای ده‌كات بگه‌یه‌نێته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل. هه‌روه‌ها به ئاسانی توانای گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی هێڵی بۆری باكووره‌وه له 500 هه‌زاره‌وه ده‌كرێت به 750 هه‌زار".
كۆمپانیای توركی Genel Energy "وزه‌ی گشتیی" كه له ساڵی 2001دا له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤاڵارسی به‌ریتانی یه‌كی گرت و ناوی "Genel Energy Plc" لێ‌نرا، بووه یه‌كه‌م كۆمپانیای توركی كه له توركیاوه بچێته بۆڕسه‌ی له‌نده‌نه‌وه. به تایبه‌تی یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی له باكووری عێراق كاری وه‌به‌رهینان ده‌كات، كه خاوه‌نی یه‌ده‌كێكی زۆری گاز و نه‌وته.
پێشبینی ده‌كرێت گه‌نه‌ل ئه‌نه‌رجی تێكڕای یه‌ده‌كی نه‌وت له كێلگه‌ی ته‌ق ته‌ق كه خاوه‌نی %44ی یه‌ده‌كه له‌گه‌ل كێڵگه‌ی تاوغ كه خاوه‌نی %25 یه‌ده‌كه و تێكڕای هه‌ردووكیان 1.3 ملیار به‌رمیله، بگه‌یه‌نێته نزیكه‌ی 1.8 ملیار به‌رمیل.
حه‌فته‌ی رابردوو گه‌نه‌ل ئه‌نه‌رجی به بڕی 150 ملیۆن دۆلار %36ی به‌شه‌كانی كۆمپانیای OMV ئوسترالی كڕییه‌وه.