Gökhan Çeliker,Can Efesoy,Yılmaz Öztürk
12 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2025
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان ڕایگەیاند کە کۆمەڵکوژی و پەیڕەوکردنی سیاسیەتی برسیکردن لە غەززە و ھەڕەشەی ئیسرائیل لە ناوچەکە بەردەوامن.
ھاکان فیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تاجان لە ڕۆما گوتی: "ئەو فشارەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر ئیسرائیل دروستی کردووە وەک پێویست نییە، چونکە نەگەیشتووەتە ئاستی ڕێگریی کردن".
گوتیشی: "ئەو خەیاڵەی کە ئیسرائیل لە ماوەی چەند ساڵێکدا لەبەرچاوی ڕای گشتی نێودەوڵەتی دروستی کردووە وردە وردە کاڵ دەبێتەوە و ڕوخسار و نیازە ڕاستەقینەکانی ئاشکرا دەبێت، ئێستا دەبینین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی بەرچاو دەبین لە ھەمبەر کردەکانی ئیسرائیل بە ئاگا ھاتووەتەوە".
ڕاشیگەیاند، ھەموو جیھان شایەتحاڵی ئەوەن، چۆن ئیسرائیل ھەموو ئەو یاسایانەی پێشێل کردووە کە مرۆڤایەتی بە پیرۆزی دەزانێت و گوتی: "ململانێی نێوان ئیسرائیل و بەھاکانی ڕۆژئاوا لێکەوتەی ترسناکی دەبێت".
جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھەوڵی زیاتر بدات، ھەروەھا یەکێتی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری کاریگەرتر بۆ وەستاندنی ئیسرائیل پەسەند بکەن، ئەگەرنا ئەوە سیستەمی نێودەوڵەتی بەتەواوی دەڕووخێت.