جيهان

ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامن

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان، ٦٣ کەس کوژران و ٩٢ی دیکەش برینداربوون.

Wassim Samih Seifeddine  | 30.09.2024 - نوێکردنەوە : 01.10.2024
ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامن

Lebanon

بەیروت ــ AA

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان، ٦٣ کەس کوژراون و ٩٢ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ھێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی عەین دەلب ڕۆژھەڵاتی قەزای سەیدا باشووری لوبنان و لە ئاکامدا، ٤٥ کەس کوژراون و ٧٠ی دیکەش برینداربوون.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەی ھرمل ڕۆژھەڵاتی لوبنان، ١٢ کەس کوژراون و٢٠ی دیکەش برینداربوون.

ھاوکات وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا، ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی بەرگریی شارستانی لە شارۆچکەی سەحمەر سەربە پارێزگای بیقاع ڕۆژھەڵاتی لوبنان و لە ئاکامدا، شەش کارمەندی فریاکەوتن کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın