Abdullah Shukur
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ریاز - AA
ھێلیکپۆتەرێک لە وڵاتی سعوودیە کە جێگری میری ناوچەی عەسیر، شازادە مەنسوور بن موکرین و شاندی یاوەری تێدابووە، کەوتووەتە خوارەوە و گشت سەرنشینەکانی نێو ھێلیکۆپتەرەکەش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی فەرمی سعوودیە، ئەو ھێلیکۆپتەرەی کە جێگری میری ناوچەی عەسیر، شازادە مەنسوور بن موکرین و شاندی یاوەری تێدابووە کەوتووەتە خوارەوە و بەم ھۆیەوەش گشتیان گیانیان لەدەستداوە.
راشگەیەندرا کە لە پاڵ شازادە مەنسوور، بریکار میر، سەلمان ئەلجەریشی، سکرتێری گشتی میر، ساڵح بن سەلمان ئەلقادی، سەرۆکی بەشی کشتوکاڵی ناوچەی عەسیر، فەھد ئەلفەرتیش، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی عەسیر، ساڵح بن سولەیمان ئەلقەرزایی و چەند بەرپرسێکی دیکە لە نێو ھێلیکۆپتەرەکەدا بوونە.
تاکو ئێستا وردەکاری زیاتر لەبارەی رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە.