Saadet Firdevs Aparı
18 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ره‌شپێست له ئه‌مریكا، كۆڵن پاوڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانی له‌ده‌ست دا.
تۆڕی CNN بڵاوی كرده‌وه، خانه‌واده‌ی پاوڵ له هه‌ژماری خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایانگه‌یاندووه كه پاوڵ-ی ته‌مه‌ن ٨٤ ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌یانیی ئه‌مڕۆ، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ كۆڵن پاوڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانی له‌ده‌ستداوه. هاوسه‌ر، باوك باپیره‌یه‌كی لێوان‌لێو له سۆز و خۆشه‌ویستی و ده‌رئاسا و ئه‌مریكییه‌كی مه‌زنمان له‌ده‌ست دا".
ئاماژه به‌وه‌یش دراوه كه پاوڵ هه‌ردوو دۆزی ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌كار هێناوه.
پاوڵ له پینجی نیسانی ١٩٣٧ له نیویۆرك له دایك بووه و له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠١ وه‌ك ٦٥ه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ست به‌كار بووه و تا ٢٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٠٥ له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه.
كۆڵن پاوڵ به‌وه له یادگه‌ی خه‌ڵكدا مایه‌وه كه به‌رله جه‌نگی عێراق له ٢٠٠٣ گوتارێكی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی پێشكه‌ش كرد.
دواتر رایگه‌یاند كه شه‌رم له‌و گوتاره ده‌كات كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێشكه‌شی كرد.