Ömer Tuğrul Çam
07 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2021
بڕۆكسڵ – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له ئیسرائیل ده‌كات بڕیاره نوێیه‌كه‌ی بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نوێی جووله‌كه‌نشین له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستینی داگیركراو رابگرێت.
نووسینگه‌ی نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، جۆزێپ بۆرێل له‌باره‌ی فراوانكردنی یه‌كه جوله‌كه‌نشینه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی دروستكردنی ٥٤٠ یه‌كه‌ی دیكه له هار هۆما كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیسرائیل باسیان كردووه، ئه‌م پلانه و دروستكردنی یه‌كه جولهكهنیشینهكانی گیوات هاماتۆس په‌یوه‌ندی له‌نێوان قودسی رۆژهه‌ڵات و بهیتوللهحم ده‌بڕێت و دانوستانه‌كانیش به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له رێگای دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێته خاڵی بنبه‌ست.
به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ته‌واوی ئه‌و یه‌كانه‌ی له‌سه‌ر خاكی فه‌ڵه‌ستین دروست ده‌كرێن نایاسایین، ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌بێ نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر سنووری نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین له ١٩٦٧ به قودسیشه‌وه، ئه‌وا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دان به گۆڕانكارییه‌كاندا نانێت.