Ömer Koparan,Levent Tok,Adham Kako,1 23
02 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
عه‌زاز – AA
له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووری له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه له قه‌زای ته‌لڕه‌فعه‌تی باكووری سووریاوه شه‌ش چەکداری سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌وی دوێنێ چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له قه‌زای تهلڕهفغهتی باكووری حه‌له‌به‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌نگه‌ری ئۆپۆزسیۆنی سووری له گوندی كال گیبرین كه ده‌كه‌وێته باشووری شارۆچكه‌ی عه‌زاز.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا پێكدادان له نێوان هه‌ردوولادا دروست بووه.
له ئاكامی پێكدادانهكهشدا شه‌ش چەکداری سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ماوه ماوه چه‌كدارانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له ته‌لڕه‌فعه‌ته‌وه له رێگای دزه كردنه ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ن هێرش ئه‌نجام بده‌ن.