Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
03 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2019
نیویۆرك - AA
سیناتۆری ویلایەتی ڤێرمۆنتی ئەمریكا بێرنی ساندەرز لەمیانی بەشداریكردنی لە كێبڕكێی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی 2020دا، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا دۆناڵد ترەمپی بە مەترسیدارترین سەرۆكی ئەمریكا ناوبرد.
ساندەرز كە لە ناوچەی بروكلینی نیویۆرك كەمپینێكی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی 2020ی دەستپێكردووە، رەخنەی توندی ئاراستەی ترەمپ كرد.
ساندەرز ترەمپی بە دابەشكردنی گەلی ئەمریكا لەڕووی نەژاد، رەگەز و ئاینەوە تۆمەتباركرد و بەڵێنی یەكڕیزیی دا.
ناوبراو وەبیریهێنایەوە كە ترەمپ حكوومەتەكەی داخستووە و 800 هەزار فەرمانبەری فیدراڵی بە چەكی هەفتانە ژیانیان بەڕێكردووە و رایگەیاند کە، ئەو لە بنەماڵەیەكی وەك ترەمپەوە نەهاتووە كە ملیۆنان دۆلار بۆ دروستكردنی باڵەخانەی گرانبەها خەرج بكات.
ساندەرز سوپاسی بەشداربووانی كەمپینەكەی كرد و رایگەیاند، كاندیدی دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتوو دەبێت و ترەمپی بە مەترسیدارترین سەرۆكی مێژووی ئەمریكا ناوبرد.