Hamdi Yıldız
19 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2020
یەمەن - AA
سەرچاوەیەک لە سوپای یەمەن رایگەیاند کە بە هۆی هێرشێکی حووسییەکان بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆسەر سەربازگەیەکی سوپا لە پارێزگای مەئرەب ناوەڕاستی یەمەن، ٧٠ سەرباز کوژران.
سەرچاوەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەیشکرد کە هەر بەهۆی هێرشەکەوە، ژمارەیەکی زۆر سەرباز برینداربوون.
لای خۆیەوە سەرۆکی یەمەن، عەبد رەبە مەنسور هادی سەبارەت بە هێرشەکە گوتی: "ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئەوە دەردەخات کە میلیشیاکانی حووسیی خواستیان بۆ ئاشتی نییە لە یەمەن".
پێشتر سەرچاوەیەک لە سوپای یەمەن رایگەیاندبوو کە حووسییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتەوە سەر بەشی پێشوازیکردن لە سەربازانی نوێ لە لیوای چواری رۆژئاوا لە پارێزگای مەئرەب.
تا ئێستا هیج روونکرنەوە و زانیارییەک لەوبارەوە لە لایەن حووسییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.