Ata Ufuk Şeker,Yılmaz Öztürk
20 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2024
برۆکسل ــ AA
وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتن لەبارەی سەپاندنی ١٤ھەمین پاکێجی سزا بەسەر ڕووسیا.
سەرۆکایەتی بەلجیکا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "لە وەڵامی دستدرێژییەکەی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا، باڵیۆزانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، لەسەر سەپاندنی ١٤ھەمین پاکێجی سزا بەسەر ڕووسیا، ڕێککەوتوون".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە پاکێجە نوێیەکە، کاریگەریی سزاکانی ئێستای سەر ڕووسیا، زیاتر دەکات.
ھەر لەوباریەوە سەرۆکی کۆميسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بە ڕێککەوتنی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیا و ڕایگەیاندووە: "بەڕێککەوتنی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە سەپاندنی ١٤ھەمین پاکێجی سزا بەسەر ڕووسیا، خۆشحاڵم".
ئاماژەی بەوەشداوە کە پاکێجە نوێیەکە، ڕیگریی لە ڕووسیا دەکات بۆ دەستگەیشتن بە تەکنەلۆژیا گرنگەکان، ھەروەھا داھاتی وزەی ڕووسیا کەمدەکاتەوە.