Laith Al-jnaidi
11 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2025
سووریا ــ AA
دوای بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سووریا و ئیمارات، یەکەم گەشتی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی "فلای شام" لە دیمەشقەوە بۆ ئەبو زەبی ئەنجامدرا.
%2F20250610_2_69442921_113985362.jpg)
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا سانا، بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکەم گەشتی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی "فلای شام" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقەوە بۆ ئەبو زەبی ئەنجامدراوە.
%2F20250610_2_69442921_113985370.jpg)
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە مانگی نیسانی ڕابردوودا ئیمارات بڕیاریدابوو کە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سووریا دەست پێ دەکاتەوە.