Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، به‌كر بۆزداغ له راگه‌یه‌نراوێكدا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی هێرشه نهفرینهكهی سه‌ر كڵێساكه‌ی تێكساس ده‌ربڕی.
بۆزداغ سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیان، گه‌لی ئه‌مریكا و حكوومه‌تی ئه‌مریكا كرد و رایگه‌یاند "هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه نه‌فرینه، ئه‌نجامده‌رانی و ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر هه‌بن له پشت هێرشه‌كه‌وه. توركیا كه تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هاریكاری و راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆر، له‌مه‌ودواش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر په‌رستگاكان و ئه‌وانه‌ی په‌رستش ده‌كه‌ن جا له هه‌ر ئایینێك بێت هێرشه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی و تاوانی مرۆڤایه‌تییه و مایه‌ی قبووڵكردن نییه".