Mohammed Baqi Hussein
15 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2015
كه‌ركووك
هێزه‌کانی ئه‌منی عێراق ده‌ستیان به ئاماده‌كاریی كرد بۆ رزگاركردنی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه كه ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ركووك کە له‌ژێر ده‌ستی داعش دایه.
250 جه‌نگاوه‌ری شیعه مه‌زهه‌ب كه ماوه‌ی 6 مانگه مه‌شقی سه‌ربازییان پێده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌ره‌و شارۆچكه‌ی فه‌تحه‌ی سه‌ربه سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێكه‌وتن. ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا له باكووره‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی داعش له حه‌ویجه.
قایمقامی حه‌ویجه سوبحان خه‌له‌ف له‌كاتی به‌ڕێكردنی هێزه‌كه‌ی شیعه‌دا لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دا و گوتی: "ئه‌م جهنگاوهرانهمان كه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه‌دا ده‌كه‌ن، له ناحیه‌ی له‌یلانی كه‌ركووك چه‌ندین مانگ مه‌شقیان پێكراوه. ئه‌مڕۆ سه‌ربازه‌كانمان به‌ڕێده‌كه‌ین. منیش یاوه‌رییان ده‌كه‌م. ئامانجمان رزگاركردنی حه‌ویجه و ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌یه كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون".
جێگری سه‌رۆكی لقی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك عیرفان عه‌بدول حوسه‌ین كه به‌شداری له مه‌شقی جه‌نگاوه‌ره خۆبه‌خشه‌كاندا كردووه رایگه‌یاند، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن خه‌ڵكی حه‌ویجه‌ن و گوتی: "ئه‌و پلانه‌ی بۆ رزگاركردنی حه‌ویجه دانراوه ته‌واوكراوه. ئه‌م جه‌نگاوه‌رانه دوای حه‌ویجه به‌شداری له گرتنه‌وه‌ی مووسڵ و تهلهعفهریشدا ده‌كه‌ن".
سه‌رۆك عه‌شیره‌تی الجبور له حه‌ویجه شێخ كامیل الجبووری لای خۆیه‌وه باسی له گرنگی ئۆپه‌راسیۆنی حه‌ویجه كرد و گوتی: "پێویسته حهویجهییهكان حه‌ویجه رزگاربكه‌ن. چاوه‌ڕوانی هاوكاریی خه‌ڵكی شارۆچكهكهین. هیچ كه‌س خه‌می نه‌بێت. پێشمه‌رگه، حه‌شدی شه‌عبی و سوپا به‌شداری له ئۆپهراسیۆنهكدا به‌شدار ده‌بن. له‌م جه‌نگه‌دا پێویستە عه‌شیره‌ته‌كانی حه‌ویجه هه‌ڵوێستی واتاداریان هه‌بێت".
بڕیاره بەم نزیکانە له سنووره‌كانی كه‌ركووكه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له سەڵاحهدینهوه سوپای عێراق هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌كدارانی داعش له حه‌ویجه.